سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2019/7/7، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منی نبی قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (11)ی ئاسایی خولی به‌هاره له ساڵی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ناوی خوا‌و گه‌لی كوردستانه‌وه دانیشتنه‌كه‌ی كرده‌وه، دواتر له‌لایه‌ن منی نبی قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه خوێندرایه‌وه كه بریتی بوو خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پێشنیازی یاسای هه‌مواری ژماره (3)ی ساڵی 2009 یاسای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و خستنه‌ڕووی راپۆرتی لیژنه‌ی یاسایی به‌پێی حوكمی ماده‌كانی (87 و 88 و 89) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.، هه‌روه‌ها كۆنووسی دانیشتنی پێشوو و ناوی ئه‌ندامانی ئاماده‌نه‌بوو و مۆڵه‌تپێدراو خوێندرایه‌وه.پاشان سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای له‌هه‌ردوو لیژنه‌ی كاروباری یاسایی و پێشمه‌رگه و ناوخۆ‌و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه خۆجێییه‌كان كرد بێنه شوێنی مه‌به‌ست بۆ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پێشنیازی یاسای هه‌مواری یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2009 یاسای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و خستنه‌ڕووی راپۆرتی هاوبه‌شی هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی و پێشمه‌رگه و ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه خۆجێییه‌كان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسا پێشنیازكراوه‌كه.
به‌پێی راپۆرتی هاوبه‌شی هه‌ردوو لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كه، پێشنیازی هه‌مواره‌كه له ناوونیشان و 5 مادده‌و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندن پێكهاتووه‌و ماده‌ی یه‌كه‌می تایبه‌ته به‌شێوازی هه‌ڵبژاردنی پارێزگار‌و ماده‌ی دووه‌میش تایبه‌تبوو به‌ماوه‌ی كاركردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و سێ ماده‌كه‌ی دیكه‌ش تایبه‌تبوون به‌حوكمه كۆتاییه‌كان.
له‌دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا، ناوونیشان و ماده و بڕگه‌كان له‌گه‌ڵ هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی پێشنیازی یاساكه به‌جیا له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا‌و چه‌ندین تێبینی و پێشنیاز له‌باره‌ی ناوهڕۆك و چۆنیه‌تیی داڕشتنیانه‌وه خرانه‌ڕوو و دوای ته‌واوبوونی گفتوگۆكان، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان دواوی له هه‌ردوو لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند كرد كه هه‌ر ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن و پێشنیاز و راو سه‌رنجی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كۆبكه‌نه‌وه و راپۆرتی كۆتایی خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی له‌دانیشتنی داهاتوودا ده‌نگییان له‌سه‌ر بدرێت، هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستانی ئاگادار كرده‌وه كه‌سبه‌ی سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیازی یاسایه ئه‌نجام ده‌درێت و به‌مجۆره كۆتایی به دانیشتنه‌كه هێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.