ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو له ڕاگه‌ێندراوێكدا له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی ڕایگه‌یاند: كۆڵبه‌رێكی لاو له سنوری شاری سه‌رده‌شت به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران كوژرا.
هه‌نگاو ڕایگه‌یاندووه: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران له سنوری كانی زه‌ردی سه‌رده‌شت، ته‌قه‌یان له كاروانێكی كۆڵبه‌ران كردووه و كۆڵبه‌ریكی لاویان كوشتووه كه تا ئێستاش ناسنامه‌ی ئه‌و كۆڵبه‌ره لاوه كه ته‌رمه‌كه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه گوازراوه‌ته‌وه روون نه‌بووه‌ته‌وه.
به پێی زانیارییه‌كانیش باری كۆڵبه‌ره لاوه‌كه جگه‌ره بووه و ده‌ست به‌جێ به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ئێران گیانی له‌ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.