لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، بەڕێوەبەرایەتیی كۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان ئاگاداری سەرجەم كۆگاكان و دەرمانخانەكان و شوێنەكانی فرۆشتنی پێداویستیی پزیشكی و دووكانەكانی گیایی دەكاتەوە، كە نابێت بەھیچ جۆرێك مامەڵە بەو بەرھەمانەوە بكەن، كە لە وێنەكاندا نیشان دراون، دەشڵێتئەگەر ئەو بەرھەمانەشیان لایە، بەزووترین كات بیانگەڕێننەوە بۆ دامەزراوەكەمان، بە پێچەوانەوە ڕێكاری یاسایی توند لەبەرامبەر ھەر كەس و شوێنێك دەگرینە بەر، كە مامەڵە بەو بەرھەمە ساختانەوە بكات.
راشیدهگهیهنن ، كۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان لەسەر ڕێگای ھەولێر - گوێڕ لە ھەڵمەتێكدا دەستیان بەسەر كۆگایەكی گەورەی دەرمان و بەرھەمی جوانكاری و سێكسی و پێداویستیی پزیشكیی ساختەدا گرت.













دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.