له قه‌زای سۆران، شه‌ش كه‌س به‌تۆمه‌تی ساخته‌كردنی دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌ستگیركران كه ویستویانه پاره‌ی ساخته له‌بازاڕه‌كانی سۆران ساغ بكه‌نه‌وه.
سه‌عدون هاودیانی وته‌بێژی پۆلیسی سۆران له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: دوای ده‌ستكه‌وتنی زانیاری، له‌ڕێگه‌ی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌وه كه‌سێك ده‌ستگیركرا به گومانی ئه‌وه‌ی دراوی ساخته‌ی پێ بووه، دواتریش له‌ڕێگه‌ی هه‌مان كه‌سه‌كه‌وه، پێنج كه‌سی دیكه‌شیان ده‌ستگیركراون كه وه‌ك باندێك دراوی ساخته‌یان له‌وڵاتێكی دراوسێ هێناویانه بۆ بازاڕه‌كانی سۆران.
گوتیشی: به‌رله‌وه‌ی دراوه ساخته‌كه له‌بازاڕه‌كاندا ساغ بكرێته‌وه، ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و تۆمه‌تباره‌كانیش دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه تۆمه‌تباره‌كان ته‌مه‌نیان له‌نێوان (25) بۆ (30) ساڵیدایه و به‌پێی یاسا و سزادانی عێراقی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
هاودیانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه هه‌ر شه‌ش كه‌سه‌كه خه‌ڵكی قه‌زای سۆرانن و له‌یه‌كێك له‌وڵاتانی دراوسێ ئه‌و دراوه ساختانه‌یان هێناوه بۆ بازاڕه‌كانی سۆران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.