وەزیری بەرگری عێراق لەمیانی پێشوازیكردنی لە نێردەی تایبەتی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا رایگەیاند، رێگەنادرێت خاكی عێراق دژ بە وڵاتانی دراوسێ بەكاربهێنرێت.
ئەمڕۆ یەكشەممە نەجاح ئەلشمری، وەزیری بەرگری عێراق، پێشوازیكرد لە جەیمس جێفری، نێردەی تایبەتی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا و شاندێكی یاوەری، لەمیانی كۆبوونەوەكەشدا ئەلشمری بە جەیمس جێفری راگەیاند: رێگە نادات خاكی عێراق ببێتە هۆی مەترسی بۆ وڵاتانی دراوسێی.
سەبارەت بە ناوەرۆكی كۆبوونەوەكەش ئەلشمری ئاماژەی بەوەكرد، لەبارەی بەردەوامی هاریكاری و پشتگیری سەربازی لە چالاكیەكانی دژ بە پاشماوەكانی داعش لە عێراق گفتوگۆ ئەنجامدراوە.
جەیمس جێفری لای خۆیەوە كار و چالاكیە سەربازیەكانی عێراقی دژ بە پاشماوەی رێكخراوی چەكدارانی داعش بەرزنرخاندوە و دووپاتیكردوەتەوە، كە رێز لە سەروەری و بڕیارە سەربازی و سیاسیەكانی خاكی عێراق دەگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.