عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنێكی دیكه‌ی له دژی رێكخراوی داعش له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق راگه‌یاند.
وتیشى" ئه‌و ئۆپه‌رسیۆنه له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ئه‌مڕۆ ده‌ستپێده‌كات، كه به‌مه‌ست لێی پاككردنه‌وه‌ی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سێ پارێزگای هاوسنووره له‌گه‌ڵ سووریا.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق راده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌ستیپێكردووه و قۆناغی یه‌كه‌میش ناوچه گه‌مارۆدراوه‌كانی نێوان پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌ددین، نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار ده‌گرێته‌وه، كه ناوچه‌ی سووننهنشینن و هاوسنوورن له‌گه‌ڵ سووریا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت و سووپاو حه‌شدی شه‌عبی و حه‌شدی عه‌شایه‌ری و هێزی ئاسمانی عێراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.