وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه دوای ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌ی رابردوو دوو خولی فراوانی مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازیی، كه ده‌یان ئه‌فسه‌رو سه‌دان پیشمه‌رگه تیایدا به‌شداربوون، له بنكه‌كانی مه‌شقی پیاده‌ی كه‌ركوك و دهۆك سه‌ركه‌وتوانه كۆتاییان پێهات له فه‌وجی 1ی لیوای 3ی پیاده‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، په‌یوه‌ندییان به بنكه‌ی مه‌شقی پیاده‌ی كه‌ركوكه‌وه كرد به مه‌به‌ستی ده‌ستكرن به خولێكی مه‌شق
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌شڵێت خوله‌كه به سه‌رپه‌شتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌ڕێوه‌ده‌چێ و له‌لایه‌ن راهێنه‌رانی سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی مه‌شق له كوردستان (ktcc)ی سه‌ر به هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و راهێنه‌رانی پێشمه‌رگه‌وه له رووی تیۆری و كردارییه‌وه مه‌شقیان پێده‌كرێ.
راشیده‌گه‌یه‌نن مه‌شق و راهێنان بنه‌مای دروستبوون و ئاستی توانا سه‌ربازییه‌كانی هه‌ر هێزو سوپایه‌ك نیشان ده‌دات ؛ به‌رده‌وامی ئه‌و خوله چڕوپڕانه‌ی مه‌شقیش له‌ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، نیشانه‌ی پێشكه‌وتن و به‌رزبوونه‌وه‌ی توانا‌و ئاستی سه‌ربازییانه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه، هه‌روها ئاماژه‌یه‌كه كه پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ره‌و قۆناغ و داهاتوویه‌كی پێشكه‌وتووترو به‌هێزتر هه‌نگاو ده‌نێ.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.