Erbil 38°C سێشەممە 15 ئەیلوول 09:10

ئامادەکارییەکانی حەمید دەمیر بۆ پێشبڕکێکانی 2020ی ژاپۆن ده‌ستى پێکرد

لە ئامانجیدایە لە یارییەكانی 2020ی ژاپۆندا مەدالیای زێڕ بەدەستبهێنێت
کوردستان TV
100%


مەلەوانی میللی توركیا، حەمید دەمیر لە ئامانجیدایە لە یارییەكانی 2020ی ژاپۆندا مەدالیای زێڕ بەدەستبهێنێت.

ئەم یاریزانە تەمەن 26 ساڵە كە دەرچووی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی زانكۆی گازی-یە و لە وەزارەتی خێزان و كار و كاروباری كۆمەڵایەتی فەرمانبەرە، دوای ئەوەی لە تەمەنی 17 ساڵیدا لە لایەن بەرپرسی كۆمپانیایەكی خۆراكییەوە ئاراستە دەكرێت، روو لە مەلەوانی دەكات.

حەمید دەمیر لە ماوەیەكی كەمدا خۆی بەرەوپێش برد و سەرنجی دەورووبەری بەلای خۆیدا راكێشا و لە تەمەنی 19 ساڵیدا لە یەكەم پێشبڕكێی فەرمیدا كە لە مەڕەش بەشداریی كرد، پلەی دووەمی بەدەست هێنا.

حەمید دەمیر ماوەی شەش ساڵە لەڕیزی هەڵبژاردەی میللیی توركیادایە و لە ئامانجیدایە نۆ بۆ 15ی ئەیلوول بە مەدالیای زێڕەوە لە پاڵەوانێتیی لەندەن بگەڕێتەوە و بەو مەدالیاوە ناوی بۆ پێشبڕكێكانی 2020ی تۆكیۆ تۆمار بكات.

حەمید لە لێدوانێكیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند، زۆر حەزی لە مەلەكردن هەیە و زۆر هەوڵ دەدات سەركەوتوو بێت.

حەمید دەمیر گوتی: "یەكەمجار وەك یاریزانی هەڵبژاردەی میللیی ساڵی 2013 لە بەڕازیل بەشداریم كرد. ماوەی شەش ساڵە نوێنەرایەتیی وڵاتەكەم دەكەم لە پێشبڕكێ نێودەوڵەتییەكاندا. ئامانجم بەدەستهێنانی مەدالیای زێڕە لە پاڵەوانێتیی جیهانیدا. لەو پێناوەدا بە بیروباوەڕێكی زۆرەوە رۆژ بەڕۆژ هەوڵەكانم زیاتر دەكەم. چونكە وڵاتەكەمان زۆر بەنرخە و شایانی لەوە زیاترە".

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.