Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 15:46

له‌ گرتووخانه‌یه‌ک به‌ندکراوێک به‌ هۆی سه‌مونی ژه‌هراوییه‌وه‌ 14 به‌ندکراوی ژووره‌که‌ی کوشت

له‌ تاجیكستان
کوردستان TV
100%

ئاژانسی ئه‌نادۆڵۆ ڕایگه‌یاندووه‌ له‌ تاجیكستان، 16 سزادراو ژه‌هراویبوون و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ 14یان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی گرتووخانه‌كانی تاجیكستان سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی داد له‌و وڵاته‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ كه‌ دوێنێ له‌ سێ گرتووخانه‌ی ویلایه‌تی سۆغدی باكووری ئه‌و وڵاته‌وه‌ 128 سزادراو كه‌ هه‌شتیان ئافره‌ت بوون گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ گرتووخانه‌كانی نزیك شاری دوشه‌نبه‌ی پایته‌خت.

هه‌روه‌ها له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ له‌ میانی گواستنه‌وه‌كه‌دا، سزادراوێك سێ سه‌مونی له‌گه‌ڵ 16 سزادراوی دیكه‌دا به‌شكردووه‌، دوای نیو كاتژمێر، رشانه‌وه‌ و سه‌ر ئێشه‌ له‌و كه‌سانه‌دا سه‌ریهه‌ڵداوه‌ كه‌ سه‌مونه‌كه‌یان خواردووه‌، كاتێك ئۆتۆمبێله‌كان گه‌یشتوون به‌ گرتووخانه‌كان، 14 سزادراو گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و دووانه‌كه‌ی دیكه‌ رزگاریان بووه‌.

هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ئه‌و سزادراوانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 20 بۆ 42 ساڵه‌ و 112 سزادراوه‌كه‌ی دیكه‌ باری ته‌ندروستییان باشه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی گرتووخانه‌كانی تاجیكستان ئه‌وه‌شی خستۆته‌ ڕوو لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ پێكهێنراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ری ده‌ستیپێكردووه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.