پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8ی ته‌مووزی 2019 له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا مه‌حمود مه‌حه‌مه‌د، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: له زووترین كاتدا كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكده‌هێنرێت ده‌كرێت.
ڕاشیگه‌یاند: بۆ ئه‌مه‌ش په‌رله‌مان خه‌ریكی ڕێكاره یاساییه‌كانه و له په‌رله‌مانیشه‌وه بڕیار ده‌درێت بۆ تاوتوێ كردنی سیڤی كاندیده‌كان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش په‌رله‌مان پێویستی به كاتی ته‌واو هه‌یه بۆ تاوتۆێ كردنی سیڤیه‌كان.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند : حكومه‌تی به‌هێز ئه‌وه‌یه ئاشتی و پێكه‌وه ژیانی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی له كوردستان پته‌و بكات، ئه‌مه‌ش به هه‌وڵی پارتی دیموكراتی كوردستان چه‌سپاوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد به‌هۆی به‌شداری زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان كابینه‌ی داهاتوو كابینیهیكی به‌هێز ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به لیستی ناوی كاندیده‌كانی پارتی بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی كابینه‌ی نوێ مه‌حمود مه‌حه‌مه‌د ڕایگه‌یاند: پارتی به ڕه‌سمی ناوی كاندیده‌كان له لیستێكدا به فه‌رمی ڕاده‌گه‌ێنێت و تا ئێستاش ئه‌و لیسته ڕانه‌گه‌ێندراوه.
له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ كه‌ركوك گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: پارتی چاوه‌ڕێی ئاسایی بوونه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ده‌كات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ شاره‌كه.
ڕاشیگه‌یاند: بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئێمه له گفتوگۆداین له‌گه‌ڵ له‌غدا بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخی ناوچه كوردستانییه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.