Erbil 38°C سێشەممە 15 ئەیلوول 10:07

میسر مافی هاووڵاتیبوون ده‌دات به‌و بیانیانه‌ی له‌و وڵاته‌دا وه‌به‌رهێنان ده‌که‌ن

په‌رله‌مانی میسر ئه‌و پرۆژه‌ یاسایه‌ی په‌سه‌ند كرد كه‌ له‌ لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌ پێشكه‌شكراوه‌
کوردستان TV
100%


په‌رله‌مانی میسر، ئه‌و پرۆژه‌ یاسایه‌ی په‌سه‌ند كرد كه‌ له‌ لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌ پێشكه‌شكراوه‌ و پێشنیازی پێدانی مافی هاووڵاتیبوون ده‌كات به‌و بیانیانه‌ی له‌و وڵاته‌دا وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن.

پرۆژه‌ یاساكه‌ كه‌ پێشنیازی پێدانی مافی هاووڵاتیبوون ده‌كات بە هه‌ر كه‌سێكی بیانیی كه‌ له‌و وڵاته‌دا خانوو بكڕێت، پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان به‌ره‌وپێشببات یان له‌ حسابی تایبه‌تی بانكی ناوه‌ندی حساب بكاته‌وه‌ له‌ په‌رلەمان په‌سه‌ند كرا و ره‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كرا.

پێویسته‌ پرۆژه‌ یاساكه‌ پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجوومه‌نی گشتیی بكرێت تا ده‌نگدانی كۆتایی له‌سه‌ر بدرێت و بە یاسا بكرێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.