Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 15:18

تره‌مپ هۆشدارى به‌ ئێران ده‌دات له‌ باره‌ى به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى پیتاندنى یۆرانیۆم

ئێران باشتره‌ وریا بێت
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى (The Time of Israel)، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا هۆشدارى به‌ ئێران ده‌دات و رایده‌گه‌یێنێت: ئێران كارى خراپ ده‌كات و ده‌یه‌وێت ئاستى پیتاندنى یۆرانیۆم به‌رز بكاته‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌ به‌رپرسانى ئێران ده‌ڵێت، " به‌ ئاگا بێنه‌وه‌" ئه‌وه‌ هیچ باش نییه‌. 

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ كاتى جێهێشتنى شارۆچكه‌ى مۆریس تاون له‌ نیوجیرسى به‌ره‌وه‌ واشنتۆن له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: " ئێران باشتره‌ وریا بێت " ئیوه‌ بۆ یه‌ك هۆ پیتاندنى یۆرانیۆن ده‌كه‌ن و من پێت ناڵێم ئه‌و هۆیه‌ چییه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ هیچ باش نییه‌، باشتر وایه‌ به‌ هۆشیار ببنه‌وه‌.

لێدوانه‌كه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مریكا چه‌ند كاتژمێرێك دواى ئه‌وه‌هات كه‌ به‌رپرسانى باڵاى ئێران به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى پیتاندنى یۆرانیۆمیان بۆ ڕێژه‌ى سه‌رو 3.67 له‌ سه‌دا ڕاگه‌یاند له‌ كاتێكدا به‌رزكردنه‌وه‌ى له‌ سه‌روى ئه‌و رێژه‌یه‌ پێشیلكردنى رێكه‌وتنه‌كه‌ى ساڵى 2015یه‌، به‌پێى ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ ئێران نا بێت پیتاندنى یۆرانیۆم له‌و ڕێژه‌یه‌ زیاد بكات كه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ له‌لایه‌ن پشكنه‌رانى بنكه‌ى وزه‌ى ئه‌تۆمى نێوده‌وڵه‌تى، كه‌ سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌ چاودێرى ده‌كرێت.

هاوكات دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 7ى ته‌مووزى ساڵى 2019، له‌ وڵامدانه‌وه‌ى پێشێلكارى ڕێكه‌وتنه‌كه‌، مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا دوپاتى كردوه‌ كه‌ سزاى زیاتر به‌سه‌ر تاران ده‌سه‌پێنن.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.