Erbil 38°C ھەینی 28 ئاب 05:54

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ سەرۆکى فەڕەنسا کۆدەبێتەوە

دۆخى ناوچەکە و چەند بابەتێکى دیکه‌ تاوتوێ دەکرێت
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت  نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە بانگهێشتى فەرمیى سەرۆکى فەڕەنسا، سەردانى پاریس دەکات 

راشیده‌گه‌یه‌نن  ڕۆژى چوارشەممە 10 ى  تەمووزى 2019  لە کۆشکى ئەلیزێ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان  لەگەڵ  ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکى فەڕەنسا کۆدەبێتەوە.


 له‌به‌شێكى دیكه‌ى راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌  كه‌له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى فەڕەنسا پەیوەندییەکانى فەڕەنسا لەگەڵ هەرێمى کوردستان و عێراق، دۆخى ناوچەکە و چەند بابەتێکى دیکه‌ تاوتوێ دەکەن.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.