راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه‌ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 8 ى 7 ى 2019 له دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د سه‌رۆكی هه‌یئه‌ی ئه‌ركان پێشوازی كرد له كۆڵۆنێڵ والتر به‌ڕێوه‌به‌ری تیمی هه‌ماهه‌نگی وه‌زاریی هاوپه‌یمانان له هه‌رێمی كوردستان.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌یئه‌ی ئه‌ركان سوپاسی كۆڵۆنێڵ والتری كرد‌و به بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی ئه‌ركه‌كانی له هه‌رێمی هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركی داهاتوویدا بۆ خواست
هه‌روه‌ها ستایشی ئه‌نجامدانی كاروباره‌كانیشی كرد كه له‌و ماوه‌یه‌ی له كوردستان بووه سه‌ركه‌وتووانه رۆڵی خۆی بینیوه و هه‌وڵی به‌رده‌وامی داوه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و هێزی هاوپه‌یمانان له شه‌ڕی داعشدا.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه له كۆتایی دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا دیاریان به یه‌كتر به‌خشی.
دارشتنهوهى هه‌واڵ- شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.