ئێواره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه منداڵێكی ته‌مه‌ن 9 مانگان به‌هۆی پارچه خه‌یارێكه‌وه خنكا.
موبین بیلال ئه‌و منداڵه ته‌مه‌ن 9 مانگه‌یه كه به هۆی پارچه خه‌یارێكه‌وه ئێواره‌ی دوێنێ گیانی له ده‌ستدا.
به پێی قسه‌ی یه‌كێك له خزمه‌كانی، دایكی موبین له‌سه‌ر خوانی ئێواره، پارچه خه‌یارێكی داوه‌ته ده‌ست موبین تا پوكی پێ بخورێنێت و پێی بخافڵێت، به‌لام پارچه خه‌یاره‌كه مه‌رگی بۆ موبینی 9 مانگان هێنا و پارچه‌یه‌كی بچووكی له قورگ ده‌مێنێت و بۆڕی هه‌ناسه‌ی ده‌گرێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه تا ده‌یگه‌ێننه نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ڕانیه گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
شایه‌نی باسه موبین منداڵی تاقانه‌ی خانه‌واده‌كه‌یه‌تی و به‌هۆی ئه‌و كاره‌ساته‌شه‌وه بنه‌ماڵه‌كه‌ی له دۆخێكی ناهه‌مواردان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.