كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران له ڕاگهێندراوێكدا كه كۆپییه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی نێردراوه ڕایگه‌یاند: بڕی 580 كیلۆگرام سارده‌مه‌نی ئێرانی به هۆی ده‌رنه‌چوونی له پشكنینی تاقیگه گه‌ڕێندرایه‌وه وڵاتی ئێران.
له ڕاگهێندراوهكهدا هاتووه: ڕۆژی دوو شه‌ممه ڕێكه‌وتی 8/7/2019 هه‌ڵساین به گه‌ڕانه‌وه‌ی سارده‌مه‌نی ئێرانی به بڕی 580 كیلۆگرام ٬ كه له لایه‌ن لێژنه‌ی هۆبه‌ی نموونه‌ی خۆراك پشكنینی تاقیگه‌ی بۆی ئه‌نجام درا، به‌ڵام له پشكنیندا ده‌رنه‌چوو ، بۆیه له لایه‌ن لێژنه‌ی هاوبه‌شی كۆمه‌ڵگا گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ ووڵاتی ئێران .



کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.