Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 13:49

ئاسایشی هه‌ولێر: باندێکی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکرا

تەقەیان له‌ هێزه‌كانی ئاسایشی كردووە
کوردستان TV
#7
100%


بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، باندێكی ماددە هۆشبەرەكانیان دەستگیركردووە و لەکاتی دەستگیرکردنیان رووبەڕووی هێزەكانی ئاسایش بوونەتەوە ‌و تەقەیان له‌ هێزه‌كانی ئاسایشی كردوە ‌و هەوڵی راكردنیان داوە، بەڵام دواجار دەستگیركراون.

تارق نووری، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر به‌ رووداوی راگەیاند: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2019/7/8 هێزەكانیان لە گەڕەكی نەورۆزی شاری هەولێر باندێكی ماددە هۆشبەرەكانمان دەستگیركردووە. پێشوەخت زانیاریمان لەسەر ئەو باندە هەبووە، هێزەكانمان بۆسەیان بۆ دانانبوون و خۆشبەختانە دەستگیریانكردوون.

گوتیشی پێشتر زانیاری لەسەر ئەو باندە هەبوو كە بازرگانیان بە ماددە هۆشبەرەكانەوە كردووە و لەدوای رووبەڕووبوونەوەكەش باندەكە دەستگیركراوە و بڕیك مادەی هۆشبەریشیان پێگیراوە.

بەپێی زانیارییەكان، ئەو باندە لە سێ‌ كەس پێكهاتوون ‌و دانیشتووی شاری هەولێرن، جگە لە ماددە هۆشبەرەكان بڕێك پارەشیان پێوەگیراوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.