وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بۆ بەدەستهێنانی سیستەمێكی یارمەتیدەر بۆ بڕیاردان و پتەوكردنی چۆنیەتی و چەندیەتی خوێندن لە هەرێمی كوردستان، وەزارەتی پەروەردە لە ڕێگای سیستەمی – parwardaـ e چوار هەزار قوتابخانە بە ئەلیكترۆنی دەكات.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویکردەوە، بە ئامانجی بەدەستهێنانى سیستەمێکى یارمەتیدەر بۆ بڕیاردان و پتەوکردنى چۆنیەتى و چەندیەتى خوێندن لە هەرێمى کوردستان، بڕیاردراوە لە رێگاى سیستەمى (parwardaـ e)ەوە چوار هەزار قوتابخانە بە ئەلیکترۆنى بکرێن.
ئاماژە بەوەشکراوە، سیستەمەکە بەشەکانى (مامۆستایان و فەرمانبەران، قوتابیان، قوتابخانە، موچە، گۆكا، دەرکردەوە و وەرگرتە) دەگرێتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پەروەردە، لە رێککەوتى (12/6/2019 تاوەکو 27/6/2019) فەرمانبەرانى وەزارەت و پەروەردەى پارێزگاکان و بەرێوەبەرایەتى پەروەردەى قەزاکان بەشداربون لە خولى راهێنان لەسەر سیستەمەکە و لە رێکەوتى (30/6/2019) دەستکراوە بە خولى راهێنان بۆ قوتابخانەکان کە هەر قوتابخانەیەک ماوەى (8) رۆژ بەشدارى خولەکە دەکات و تاوەکو (7/8/2019) بەردەوام دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.