Erbil 38°C سێشەممە 15 ئەیلوول 11:08

ئەڵمانیا داوایه‌کی ئەمریکا رەتدەکاتەوە

بۆ ناردنی هێز بۆ سوریا
کوردستان TV
100%

 

حكومەتی ئەڵمانیا، داواكارییەكەی ئەمریكا بۆ ناردنی هێزی سەربازیی بۆ خۆرئاوای كوردستان و باكووری سوریا، رەت دەكاتەوە.

شتیڤن زایبرێت، وتەبێژی حكومەتی ئەڵمانیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: تێڕوانینی حكومەتی ئەڵمانیا بریتییە لە پابەندبوون بە رێوشوێنەكانی ئێستای هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش، ئەوەش جموجۆڵی هێزی پیادە ناگرێتەوە.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، وتەبێژەكەی حكومەتی ئەڵمانیا رایگەیاند: هیچ هێزێكیان لە سوریا نییە و تەئیكیدشی كردوەتەوە، پلانیان نییە بۆ ڕەوانەكردنی هێز بۆ ئەو وڵاتە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، رۆژی یەكشەممە جێمس جێفری، نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دەیانەوێت سەربازانی ئەڵمانیا، جێگای بەشێك لە سەربازانی ئەمریكا بگرنەوە لە خۆرئاوای كوردستان و باكووری سوریا.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.