سزای له سێداره‌دان سه‌پێندرا به‌سه‌ر ئافره‌تێك به‌ناوی مارگرێت دیكسۆن له شاری مهسڵبورگی له سكۆتله‌ندا، به تۆمه‌تی كوشتنی منداڵێكی ساوای خۆی.
له ساڵی 1702، مارگرێت خزمهتكاربوو له یه‌كێك له ماڵه‌كان شاری مهسڵبورگ كه خۆی ده‌یگڕێته‌وه و ده‌ڵێت، من دووگیانبووم له یه‌كێك له كوڕه‌كانی ئه‌و ماڵه و له ترسی ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌م له‌ده‌ست نه‌یه‌م و ئاشكرابم، راستی دووگیانبوونهكهی شارده‌وه و به نهێنی ئه‌و منداڵه‌م بوو.
به گوێره‌ی گوته‌كانی مارگرێت، منداڵه‌كه به مردووی له‌دایكبووه و، له كه‌ناری رووبارێك ده‌ستبه‌رداری ته‌رمه‌كه‌ی بووه، له هه‌مان رۆژدا دوای پشكنین و گه‌ڕان ته‌رمی ئه‌و منداڵه دۆزرایه‌وه، پاشان دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی چڕ ده‌ركه‌وت ئه‌و منداڵه، منداڵی مارگرێته.
له‌كاتی لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵیدا، مارگرێت دانی به‌وه‌دا نا، به‌ڵێ ئه‌و منداڵه كوڕی ئه‌و بووه، به‌ڵام ئه‌و سووربوو له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه منداڵه‌كه‌ی به‌مردووی له‌دایكبووه، ته‌نیا تاوانی مارگرێت ئه‌وه‌بوو، كه ته‌رمی منداڵه‌كه‌ی شاردبوویه‌وه.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌یه‌كی ئه‌وتۆ له‌به‌رده‌ست نه‌بوو، مارگرێت به تاوانبار له قه‌ڵه‌مدرا و سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا نه‌ریت وا باوبوو، خه‌ڵكێكی زۆر كۆده‌بوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دیمه‌نی له سێداره‌دانی تاوانباران ببین، هه‌ربۆیه مارگرێت له سێداره درا و بۆ ماوه‌ی 30 خولهك جه‌سته‌ی به هه‌ڵواسراوی مایه‌وه، پاشان هێنرایه خواره‌وه له تابووتێك نرا و به گالیسكه‌یه‌ك به‌ڕێكرا تا به خاكی بسپێرن، له نیوه‌ی رێگا شۆفێری گالیسكه‌كه كه‌مێك راوه‌ستا تا پشوویه‌ك وه‌ربگرێت، هه‌ستیكرد ده‌نگێك له نێو تابووته‌وه دێت، سه‌ری تابووته‌كه‌ی هه‌ڵدایه‌وه و مارگرێت هۆشی هاتبوویه‌وه و ده‌ركه‌وت نه‌مردووه، له تابووته‌كه ده‌رهێنرا و جارێكی تر گه‌ڕایه‌وه ژیان.
خه‌ڵكی و ده‌سته‌ڵاتداران پێیانوابوو ئه‌وه ده‌ستوه‌ردانێكی خودایی بووه، بۆیه مارگرێت لێبووردنی ته‌واوی وه‌رگرت. پاش ئه‌و رووداوه مارگرێت بۆ ماوه‌ی ٢٥ ساڵ ژیا.
له دوای ئه‌م رووداوه گۆڕانكاری له سزای له سێداره‌دان دروستبوو، سزاكه گۆڕدرا بۆ سزای له سێداره‌دان تا مردن.
سه‌رچاوه: Kurdistan CT
كوردستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.