به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه ، لەئەنجامی روداوێکی ھاتوچۆ لەناو ناحیەی بازیان، سێ کەس گیانیان لەدەستداو دوانی دیکەش بریندار بون.
پۆلیس ده‌شڵێت پاش گەیشتنی ھێزەکانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەکان بۆ شوێنی ڕوداوەکە، بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کران و تەرمەکانیش گەیەندرانە پزیشکی دادوەریی سلێمانی.
راشیدهگهیهنن ، لەلایەن بنکەی پۆلیسی بازیانەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوەو لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکردووە.




دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.