سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به باڵیۆزی به‌ریتانیا له واشنتۆن، كیم دارۆچ، كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت به تره‌مپی گوتووه "بێ‌توانا"، رایگه‌یاند: "ئیتر له‌گه‌ڵیدا كارناكه‌ین.
دۆناڵد تره‌مپ له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، روونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی باڵیۆزی به‌ریتانیا له وڵاته‌كه‌ی دا، كه به‌شێك له گوته‌كانی دزه‌ی پێكرابوون و بڵاوكرابوونه‌وه.
تره‌مپ جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێرێزا مه‌ی له‌باره‌ی برێكسیته‌وه هه‌ڵه بووه و رایگه‌یاند: من پێم گوت كه ئه‌م كاره پێویسته به‌چ شێوه‌یه‌ك ئه‌نجامبدرێت به‌ڵام ئه‌و بڕیاریدا رێگه‌یه‌كی دیكه هه‌ڵبژێرێت.
له‌باره‌ی باڵیۆزی به‌ریتانیا له واشنتۆن، كه له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا ژماره‌یه‌ك گوته‌ی نه‌رێنی له‌باره‌ی تره‌مپه‌وه بۆ میدیای به‌ریتانی دزهپێكرابوو، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بێ ئه‌وه‌ی ناوی بهێنێت ره‌خنه‌ی ئاڕاسته‌كرد و رایگه‌یاند: باڵیۆزه‌كه ناناسم به‌ڵام له واشنتۆن حه‌ز به چاره‌ی ناكرێت و به باشی له‌باره‌یه‌وه بیرناكرێتهوه. چیتر له‌گه‌ڵیدا كارناكه‌ین. هه‌واڵی خۆش ئه‌وه‌یه كه شانشینی یه‌كگرتووی مه‌زن له‌دوای ماوه‌یه‌كی كورت سه‌رۆكوه‌زیرانێكی نوێی ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.