به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه‌و به‌رپرسانی سه‌ربازی و حكومی و حزبی، زانكۆی ستراتفۆردی ئه‌مریكی له هه‌ولێر، مه‌راسیمێكی رێزلێنانی بۆ (110) پێشمه‌رگه‌ی بریندارانی شه‌ڕی داعش ئه‌نجامدا.
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به سروودی ئه‌ی ره‌قیب و و خوله‌كێك راوه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد، دواتر دكتۆر ساقی بارزانی سه‌رۆكی زانكۆی ستراتفۆرد له وته‌یه‌كیدا وتی، ئێمه وه‌ك زانكۆی ستراتفۆردی ئه‌مریكی لقی هه‌ولێر، شانازی ده‌كه‌ین رێز له‌و پێشمه‌رگه ئازیزانه بگرین كه به ئازایه‌تی خۆیان ئاسایش و سه‌روه‌ری هه‌رێمی كوردستانیان پاراست و به گیانی خۆیان به‌رگرییان له خاك و نه‌ته‌و‌ه‌كه‌یان كرد‌و نه‌یانهێشت كاروانی ئازادی و پێكه‌وه‌ژیان رابوه‌ستێ. ئه‌م رێزلێنانه ته‌نها ده‌ربڕینی وه‌فایه‌كی بچوكه به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌و ئه‌و بریندارانه‌ی له شه‌ڕی داعش به‌رگریان له گه‌له‌كه‌یان كرد، هه‌روها وتیشی، ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه برینداربوون له شه‌ڕی داعش ، ئه‌وان شه‌هیدی زیندوون؛ ئه‌وان به هه‌ست و گیانی مرۆڤدۆستانه‌و نیشتیمانی و به ره‌چاوكردنی بنه‌ما یاسایی و ئه‌خلاقییه‌كان به‌رگرییان كرد‌و دژی تیرۆریستانی داعش جه‌نگان.
پاشان، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود تێكۆشه‌ری دێرین و فه‌رمانده‌ی باڵا‌و برینداری شه‌ڕی داعش، وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و، له به‌راهیی وته‌كه‌یدا، سوپاسی زانكۆی ستراتفۆردی كرد بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان كه رێز له بریندارانی شه‌ڕی داعش ده‌گرن، له به‌شێكی تری وته‌كه‌یدا وتی، گه‌له‌كه‌مان مێژوویه‌كی درێژی هه‌یه له خه‌بات و قوربانیدان له پێناو ئازادی و سه‌رفرازیدا، به‌ڵام شه‌ڕی داسه‌پاوی داعش به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا جیاوازی هه‌یه، چونكه به دڕنده‌ترین شێوه په‌لاماریان هێناو رێكخرواێكی مونه‌زه‌م پڕ چه‌ك بون و هه‌موو به‌هایه‌كیان پێشێل كرد‌و هه‌موو تاوانێكیان ئه‌نجامدا، په‌لاماری ئه‌وان له كاتێكدا بوو كه پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكی كوردستان سه‌رقاڵی ئاوه‌دانی و ئاسایش و پێكه‌وه ژیان بوون، به‌ڵام پێشمه‌رگه به ئیمكانیاتێكی كه‌م توانیان رووبه‌ڕووی ئه‌و هێزه پڕ چه‌ك و توندڕه‌وه ببنه‌وه كه پێشتر سه‌دا په‌نجا خاكی سوریا‌و سه‌دا چل خاكی عێراقیان داگیركردبوو، زیاتر له 90 هه‌زار چه‌كدار هێزه‌كانی عێراقیان چه‌ك كرد له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه به ئیمكانیاتێكی كه‌م توانیان ئه‌و هێزه رێكخراوه پڕ توانایه رابگرن و به باوه‌ڕ به‌خۆبوون و ئیراده‌یه‌كی به‌هێزه‌وه‌و به پاڵپشتی جه‌ماوه‌ری كوردستان و سه‌ركردایه‌تی و فه‌رمانده‌یی راسته‌خۆی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ئه‌و دوژمنه‌یان شكاند‌و شكستیان پێهێنا.
هه‌روها محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود له وتاره‌كه‌یدا وتیشی، له شه‌ڕی داعش دا یه‌كمجار بوو كه زیاتر له 60 ده‌وڵه‌تی جیهان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رێكه‌وتنیان كرد و بووینه هاوپه‌یمان و هاوسه‌نگه‌ر دژی تیرۆریستانی داعش و ئه‌و شه‌ڕه سه‌خته‌ی هه‌ڵیانگیرساندو هه‌ڕه‌شه‌یان له ئاسایشی ناوچه‌كه‌و جیهانیش ده‌كرد، به‌ڵام به ئازایه‌تی و قوربانیدانی پێشمه‌رگه تێكشێندران، ئه‌مه‌ش مێژوویه‌كی پڕشانازی و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه بۆ پیشمه‌رگه‌و گه‌له‌كه‌مان.
دواتر له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌و به‌رپرسانی ئاماده‌بوه‌وه چه‌ند وته‌یه‌كی تر پێشكه‌ش كران، له كۆتاییشدا ده‌ستكرا به دابه‌شكردنی خه‌ڵات و رێزلێنانه‌كان به‌سه‌ر پێشمه‌رگه برینداره‌كاندا.


شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.