راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى كوردستان بڵاوی كرده‌وه ، كۆبونه‌وه‌ى لێژنەی شارەوانی و گۆاستنەوەو گەیاندن و گەشتوگۆزارو ئاوەدانکردنەوەو وه‌بەرھێنان له په‌رله‌مانى كوردستان بەئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و ئه‌ندامانى لێژنه به‌رێوه‌چوو
راشیده‌گه‌یه‌نن لە کۆبوونەوەکەدا باس لەو ڕاپۆرتانە کرا کەلەلایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانه‌وه ئاراسته‌ی لیژنەکە كرابوون كه تایبەت بوون بە وەڵامدانەوەی ئەو نوسراو و سکاڵایانەى لەلایەن ھاووڵاتییانەوە ئاراسته‌ی لیژنه‌كه كرابوون هه‌روه‌ها ئه‌و داواكارى و سكاڵایانه‌ش تاووتوێ كران كه له‌لایه‌ن هاووڵاتییان و نوسینگەکانی پەرلەمان لە شارەکانی کوردستان به‌ده‌ست لیژنه‌كه گه‌یشتبوون.
راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى كوردستان بڵاویشتى كردووه‌ته‌وه كه له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆکرا لەسەر پێشنیازی یاسای بە خاوەنکردنی ئەو زەوییانەی زێدەڕۆییان لەسەر کراوە لە سنووری شارەوانییەکان لە ھەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکە بوو کە لە دانیشتنی ژمارە ١٠ی ڕۆژی شەممە ٦/٧/٢٠١٩ ، خوێندنه‌وه‌ی یەکەمى بۆ کراو ئاراسته‌ی لیژنه‌ى شاره‌وانی كرا بۆئەوەی سەرنج و تێبینیی خۆیان لەسەر پرۆژەکه بخەنەڕوو، دوای گفتوگۆ بریاریادرا ئه‌ندامانى لیژنه بەنوسراو پێشنیاز و تێبینیی خویان لەسەر کۆیی پڕۆژەکە پێشكه‌ش به ده‌سته‌ی سەرۆکایەتیی لیژنەكه بكه‌ن.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.