Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:32

له‌ ماوه‌ی 6 مانگی ڕابردوودا 19 هاوڵاتی کورد له‌ زیندانه‌کانی ئێراندا له‌ سێداره‌ دراون

به‌یانی ئه‌مڕۆش به‌ندكراوێكی دیكه‌ سزای له‌سێداره‌دانه‌كه‌ی جێبه‌جێ كرا
کوردستان TV
100%

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی ڕایگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، حوكمی سێداره‌ هاووڵاتییه‌كی كوردی خه‌ڵكی مه‌هاباد به‌ ناوی ”وه‌یسه‌ عه‌لیپوور”  له‌ پێش چاوی به‌ندكراوه‌كانی دیكه‌ی به‌ندینخانه‌و له‌ گۆڕه‌پانی به‌ندینخانه‌ جێبه‌جێ كرا.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، وه‌یسه‌ عه‌لیپوور خه‌ڵكی شاماتی مه‌هاباد بووه‌ و به‌ تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌نقه‌ست حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو.

هه‌نگاو ڕاشیگه‌یاندووه‌: ناوبراو چوار ساڵ پێش ئێستا به‌ هۆی كیشه‌ی له‌سه‌ر ماڵ وموڵك، هاووڵاتیه‌كی دیكه‌ی كوشتووه‌ و دواتر ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: كه‌ ئه‌و به‌ندكراوه‌ كورده‌ له‌ حه‌وشه‌ی به‌ندیخانه‌ و له‌ پێش چاوی به‌ندكراوانی دیكه‌ له‌ سێداره‌ دراوه‌.

شایه‌نی باسه‌ به‌ پشتبه‌ستن به‌ ئاماری تۆماركراو له‌ ناوه‌ندی ئاماری ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2019 ی زایینییه‌وه‌، واته‌ له‌ ماوه‌ی 6 مانگدا، لانیكه‌م 19 هاووڵاتیی كورد له‌ به‌ندیخانه‌كانی ئێران له‌سێداره‌ دراون كه‌ سه‌رجه‌میان به‌ هۆی قه‌تڵ و كوشتنی ئه‌نقه‌ست حوكمی سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.