سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند ،له‌ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له شه‌ڕگات شه‌ش كوژراو برینداری لێكه‌وتۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه به ماڵپه‌ری سۆمه‌رییه نیوزی راگه‌یاندووه: بۆمبێك له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه له‌سه‌ر ڕێگای پڕۆژه‌ی ئاوی گوندی (شاتی ئه‌لجدر) له شارۆچكه‌ی شه‌ڕگات له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین چێنرابوو، ته‌قییه‌وه‌و بووه هۆی كوژرانی سێكه‌س كه یه‌كێكیان عه‌قیدی خانه‌نشینه‌و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون كه یه‌كێكیان كارپێكه‌ری پڕۆژه‌كه‌یه.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی: دوای رووداوه‌كه هێزێكی ئه‌منی گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه‌و ته‌رمی كوژراوه‌كانیان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كردووه‌و برینداره‌كانیش به‌ره‌و نزیكترین نه‌خۆشخانه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن گوازراونه‌ته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.