ئه‌مڕۆ نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران له‌راگه‌ێندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى نێردراوه ئاماژه به هه‌نارده‌كردنى به‌شه پاره‌ى ئه‌م ساڵى جوتیارانى هه‌رێمى كوردستان داوه وه‌ك قۆناغى یه‌كه‌م هه‌روه‌ها هه‌وڵى گه‌راندنه‌وه‌ى مافى جوتیاران چوارساڵى رابردووش به‌رده‌وامه
ئەمرۆ سێشەممە 9/7/2019 د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگه‌یاند،کە بڕی 15 ملیار دینار وه‌كو بەشێک لە پارەی ئه‌م ساڵی گەنمی جووتیاران گەیشتووەتە ھەرێمی کوردستان و دەستدەکرێت بە دابەشکردنی.
حەداد وتیشی،به‌رده‌وام ده‌بێت له‌هه‌وڵه‌كانی بۆ خه‌رج كردنی ته‌واوی شایسته داراییه‌كانی جووتیارانی کوردستان بۆ ساڵەکانی (2014-2015-2016-2017-2018)و پارەی قەرەبووی لافاو و زەرەر و زیانەکانی هەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.