Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 12:11

وەزیری دارایی: کابینەی هەشتەم سەرکەوتووبوو

دواین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بەڕێوەچوو
کوردستان TV
#7
100%


ئەمڕۆ سێ شەممە 9/7/2019، بەسەرپەرشتی رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم دواین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بەڕێوەچوو.

لەسەرەتای كۆبوونەوەكە، رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری پیرۆزبای لە بەڕێز مەسرور بارزانی كرد وەك سەرۆك وەزیرانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم و تەواوی ئەندامانی كابینەكە، هیوای خواست كە سەركەوتووبن و تەواوكەری كارو خزمەت و چاكسازیەكانی كابینەی پێشووبن بە باشترخزمەتكردنی زیاتری هاونیشتیمانیان.

دواتر وەزیری دارایی ئابووری ووتی، كابینەی هەشتەم سەركەوتووبوو بەسەر ئەو ئاستەنگە گەورانەی كەوتە پێشی، بەتایبەت وەزارەتی دارایی و ئابووری هاوتەریب لەگەڵ هەنگاونان بۆ چارەسەرەكردنیان، هەنگاوی گەورەی ناوە لە چاكسازیكردن لە وەزارەتەكە و زیاد كردنی داهات، ئەمەش بە ئەلیكترۆنیكردنی دەروازە و گومرگ و باج و بانك دەستی پێكردوەو بەردەوامیشە.

لە كۆبوونەوەكە باس لە هەنگاوەكانی چاكسازی كرا لە وەزارەت بەمەبەستی زیادكردنی داهات لە گومرگ و باج كە بەڕێژەیەكی بەرچاو زیادیكردووە وە پێویستە بە هەمان میكانیزم بەردەوام بن لە كابینەی داهاتوو.

رێباز حەملان، سوپاسی ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزارەتی كرد كە لەماوەی رابردوو شانیان داوەتە بەر بەرپرسیارەتی و داواشی لێكردن وەك چۆن لەماوەی رابردوو حزبایەتی و ناوچە گەرێتیمان لە وەزارەت نەهێشت‌و هیوادارم لە داهاتووش بەردەوامبن، ئەمەش لە پێناو خزمەتكردنی مووچەخۆران و هاوڵاتیان، چونكە وەزارەتی دارایی و ئابووری پەیوەندی راستەوخۆی بە ژیانی خەڵكەوە هەیە.

لایخۆشیانەوە ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزارەت سوپاس و دەست خۆشیان ئاراستەی وەزیری دارایی و ئابووری كرد كە لەماوەی كاركردنیدا بە بێ گوێدانە هیچ رەنگێك كاری لە پێشینەی خزمەتكردنی خەڵك و چاكسازیكردن بووە لە وەزارەت و نوێ بوونەوە بە وەزارەتی دارایی و ئابووریەوە دیارە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.