دەستەی باڵای حەج و عومرەی عیراق، دروستكردنی ئەپڵیكەیشنێكی مۆبایل بە ناوی (الحاج العراقی) راگهیاند.
حەسەن فەهد كینانی، وتەبێژەی فەرمی دەستەی حەج و عومرەی عیراق، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووه لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتیان بەرانبەر بە میوانانی ڕەحمان، دەستەی حەج و عومرە پێداگرە لەسەر پەرەپێدان و جێبەجێكردنی پڕۆژە تەكنیكییەكان، كە هاوشانە لەگەڵ كاروانی پێشكەوتن و هەموو ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشكەش بە حاجیان دەكرێن.
دەستەكەیان ئەپڵیكەیشنێكی مۆبایلی بەناوی (الحاج العراقی) دروستكردووە، كە كۆمەڵێك خزمەتگوزاری پێویست پێشكەش بە حاجیان دەكات لەكاتی گەشتەكەیان بۆ مەككە و مەدینەی پیرۆز، كە هەموو زانیاری و ڕێنمایی و هۆشیارییەك لەخۆدەگرێت و لایەنی پێكگەیشتنی ڕاستەوخۆ لەنێوان دەستەكە و كادرەكانی و حاجیانی عیراق لەخۆدەگرێت.
وتەبێژی دەستەی حەج و عومرەی عیراق دهشڵێت: ئەپڵیكەیشنەكە خزمەتگوزاری زۆر گرنگ پێشكەش بە حاجیان دەكات، دەركەوتووترین ئەو خزمەتگوزاریانەش، زانینی پێدانی ڤیزەیە لەكاتی دەرچوونی، نەخشەی سنوری شەرعی بۆ ڕێوڕەسمە پیرۆزەكان، شوێنی نیشتەجێی حاجیان لە مەدینە و مەككەی پیرۆز و شیكردنەوەی هەنگاو بە هەنگاوی كار و ئەركەكانی حەج و عومرە و وردەكارییەكانی تر.
بۆ دابهرزاندی لهسهر مۆبایل ئهم لینكهی خوارهوه كلیك بكه:
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.