لهراگهیاندراوێكدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه‌له له دیوانى وه‌زاره‌ت ، به سه‌رپه‌رشتى لیوا عه‌بدوڵا كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى مه‌شقى سه‌ربازى و ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده‌و ئه‌فسه‌رانى بنكه‌كانى مه‌شق ، كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان به‌رێوه‌چوو
راشیدهگهیهنن ، له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه ، به‌ڕێوه‌به‌رى مه‌شقى سه‌ربازى پوخته‌یه‌كى له‌باره‌ى كار و به‌رنامه‌ى مه‌شق و ئاماده سازى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ی باس كرد، پاشان خاڵه‌كانى سه‌ركه‌وتنى مه‌شق و ئه‌رك و مافه‌كانى فه‌رمانده‌و به‌شداربوانى هه‌ر بنكه‌یه‌كى مه‌شقى خسته‌ڕوو ، داواشى كرد هاوپه‌یمانان وه‌ك هه‌میشه به‌رده‌وام بن له هاوكارى و پاڵپشتیه لۆجیستى و ئیدارییه‌كانیان.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت: له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌رى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان پلان و به‌رنامه‌كانى خۆیان له بوارى مه‌شق و راهێنان بۆ داهاتوو خسته‌ڕوو، ئاماژه‌شیان به‌وه‌كرد له ئاینده‌دا مه‌به‌ستیانه زیاتر پاڵپشت و هاوكارى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌بن له بوارى مه‌شق و زانیارى سه‌ربازى.
له كۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامى پرۆسه‌ى مه‌شق و زانیارى سه‌ربازى كرده‌وه‌و به‌رده‌وامبوونی ئه‌و په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییه‌ى نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له بوارى مه‌شق به پێویست و گرنگ زانى بۆ قۆناغى داهاتوو.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.