رۆژنامه‌یه‌كی بریتانی ئاشكرای كردووه كه له‌نده‌ن و پاریس رازیبوون دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ، هێزی دیكه بۆ شوێن گرتنه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه ره‌وانه‌ی سوریا بكه‌ن.
رۆژنامه‌ی (زه گاردیان)ی بریتانی له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی ئه‌مریكی گواستویه‌تییه‌وه كه بریتانیا و فه‌ره‌نسا پابه‌ندن به زیادكردنی هێزه تایبه‌تییه‌كانیان له سوریا به رێژه‌ی سه‌دا 10 تا سه‌دا 15 بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌ی داعش كه‌له‌ناوچه‌كه‌دا ماون.
رۆژنامه‌كه راشیگه‌یاندووه كه گۆڤاری فۆرین بۆلیسی ئاشكرای كردووه كه پاریس و له‌نده‌ن پابه‌ندبوونی خۆیان بۆ ره‌وانه‌كردنی هێزی دیكه بۆ سوریا ده‌ربڕیوه.
هه‌روه‌ها گۆڤاره‌كه ئه‌م هه‌نگاوه به سه‌ركه‌وتنی دۆناڵد تره‌مپ وه‌سف ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌ڵمانیا ره‌تی كرده‌وه هێزی پیاده له سوریا بڵاوبكاته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / سپۆتنیك
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.