له ئاگادارینامه‌یه‌كدا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران ئاگادارییه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ده‌رهێنه‌رانی گومرگی ده‌كات و ڕایده‌گه‌ێنێت: ئاگاداری سه‌رجه‌م ده‌رهێنه‌رانی گومرگی ده‌كه‌ینه‌وه پێویسته به زووترین كات سه‌ردانی به‌شی یاسایی و كاروباری گومرگی و ئه‌ندازه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نوسینگه‌كانیان له نێو كۆمه‌ڵگای حاجی ئۆمه‌ران بكه‌نه‌وه.
له ئاگاداری نامه‌كه‌دا هاتووه: به پێی بروسكه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگ ژماره 45 له 9/7/2019 له داهاتووێكی نزیكدا فۆرمی كلێشه‌ی نوێی ڕاگه‌یاندنی گومرگی ( تصریحه الكمركیه) له سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌كار ده‌هێنرێت و پێویسته به ئامێری كۆمپیوته‌ر زانیارییه‌كان تۆمار بكرێن.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاگاداری سه‌رجه‌م ده‌رهێنه‌رانی گومرگی ده‌كه‌ینه‌وه پێویسته به زووترین كات سه‌ردانی به‌شی یاسایی و كاروباری گومرگی و ئه‌ندازه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نوسینگه‌كانیان له نێو كۆمه‌ڵگای حاجی ئۆمه‌ران بكه‌نه‌وه ، هه‌ر ده‌رهێنه‌رێكی گومرگی نوسینگه‌ی له نێو ده‌روازه نه‌كاته‌وه ناتوانێت كاره‌كانی گومرگی خۆی ئه‌نجام بدات و كاره‌كانی ڕاده‌گیرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.