به‌پێى هه‌واڵێكى رۆیته‌رز، وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكا رۆژى سێشه‌ممه 9ى ته‌مووزى 2019، دوو په‌رله‌مانتار و به‌رپرسی ئه‌منى حزبوڵڵاى لوبنانى خسته لیستى ره‌شه‌وه.
وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكا له راگه‌یاندراویكدا سزاى به‌سه‌ر دوو ئه‌ندام په‌رله‌مانى سه‌ر به حزبوڵڵاى لوبنانى ئه‌مین شیرى و محه‌مه‌د ره‌عد سه‌پاند، سزاكه هه‌روه‌ها وه‌فیق سه‌فا به‌رپرسى به‌شى ئه‌منى حزبوڵڵا و هێزه‌كانى دیكه‌ى لوبنانى گرتووته‌وه.
سیگال ماندلكه بریكارى وه‌زاره‌تى گه‌نجینه بۆ كاروبارى تیرۆر‌و هه‌واڵگه‌رى دارایى گوتى: "حزبوڵڵا ئه‌ندامه‌كانى به‌كار ده‌هێنێت له په‌رله‌مانى لوبنان و لێزانانه ده‌ستێوه‌ردانى ده‌زگاكان بۆ پشتگیرى دارایى و ئه‌منى گرووپه تیرۆریستییه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندى چاڵاكییه خراپه‌كانى ئێران ده‌كه‌ن ".
مانلدكه هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وش دا و گوتیشى: حزبوڵڵاى هه‌ره‌شه‌یه‌كه بۆ سه‌قامگیرى ئابوورى و ئاسیشى ناوچه‌كه به گشتى و لوبنانیش به تایبه‌تى، ئه‌مه‌ش هه‌مووى له‌سه‌ر قووتى هاوڵاتیانى لوبنانه‌وه خه‌رج ده‌كرێت، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتگیرى و هه‌وڵدان له گه‌ڵ حكومه‌تى لوبنانى بۆ پاراستنى ده‌زگاكان له به‌كارهێنانیان له‌لایه‌ن ئێران و گرووپه تیرۆریستییه‌كان و ئاینده‌یه‌كى سه‌ركه‌وتوو و ئاشتى بۆ لوبنان مسوگه‌ر بكات.
گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكا داواشى له حكومه‌تى لوبنان كردووه په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه ببچرێنێت كه سزاكانى ئه‌مریكا ده‌یانگرێته‌وه.
جێى ئاماژه پێدانه له ساڵى 2017وه 50 له ئه‌ندام و قه‌واره‌كانى حیزبوڵڵا له لیستى ره‌شدایه و هاوڵاتیانى ئه‌مریكى قه‌ده‌غه كراون له مامه‌له كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو ئه‌ندام په‌رله‌مان و به‌رپرسیه ئه‌منییه‌ى حزبوڵڵاى لوبنانى كه خستراونه‌ته لیستى ره‌شه‌وه و هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌سرگرتنى هه‌ر سامانێك ئه‌وان هه‌یانبێت له ئه‌مریكا و سزاكه سنووردارى تواناى به‌كارهێنانى سیسته‌مى دارایى ئه‌مریكیشیان به‌سه‌ر سه‌پێندراوه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.