له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌وه له خاڵه سنوورییه‌كان رێگه به هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2020 ده‌درێت هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
سیروان حوسێن، گوته‌بێژی كۆمه‌ڵگه‌ی سنووری نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: دوای به ده‌ست گه‌یشتنی نووسراوی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگی هه‌رێمی كوردستان، كه ئاگاداری خاڵه گومرگییه‌كان ده‌كاته‌وه به رێگه‌پێدان بۆ هێنانی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2020، ئێمه‌ش له سنووری نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران ئه‌و نوسراوه‌مان پێگه‌یشتووه و له ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه كه له نوسراوه‌كه‌ش ئاماژه‌ی بۆكراوه، رێگه به بازرگانان ده‌ده‌ن ئۆتۆمبێلی مۆدیل 2020 هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێت به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی له نوسراوه‌كه‌دا هاتووه.
به‌پێی نوسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگی هه‌رێمی كوردستان كه له ڕێكه‌وتی 8_7_2019 ده‌رچووه، ئاماژه به‌وه دراوه كه له ڕێكه‌وتی 10_7_2019 ڕێگه به هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2020 بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌درێت
نوسراوه‌كه ئاراسته‌ی گشت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی گومرگ كراوه و تێیدا هاتووه: له‌سه‌ر داوای كۆمپانیاكانی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل، بڕیار درا سه‌رجه‌م جۆره‌كانی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2020 ڕێگایان پێ بدرێت كاری گومرگیان بۆ بكرێت
له نوسراوه‌كه ئاماژه به زیادكردنی باجی گومرگی كراوه و هاتووه: به‌ڕێژه‌ی 7% ی به‌های دیاریكراوی ناو پێناسه‌ی مۆدێل 2019 زیاد بكرێت بۆ مۆدێلی 2020 تاكو 1_9_2019 .
هه‌روه‌ها مۆدێل 2019 به به‌های 2018 كاری بۆ بكرێت ، وه ئۆتۆمبێلی 2018 به به‌های 2017 كاری بۆ بكرێت و ئۆتۆمبێلی 2017 یش هاورده ناكرێت. وه‌ك له نوسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، خاڵه گومرگییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ڕۆژی 10_7_2019 وه كار به‌م بڕیاره ده‌كه‌ن و كۆمپانیاكان ده‌ست ده‌كه‌ن به هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2020.
گوته‌بێژی مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران بازرگانان و كۆمپانیاكانی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه هه‌موو رێكارێكی یاسایی و ئاماده‌كارییه‌ك گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره و خاڵی سنووری حاجی ئۆمه‌ران به‌رووی بازرگانان كراوه‌یه.
كه‌ریم سمكۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.