به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه كه تیمه‌كانى بنكەی پۆلیسی سەرا تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە شەوی ڕابردوو لەبەردەم خواردنگەیەك زیاتر لە دوانزە فیشەكی تەقاندبوو پاشان هەڵاتبوو .
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه ده‌شڵێت شەوی ڕابردوو كاتژمێر 11:45 ، تۆمەتبار (ڕ ، ح ، م ) لەبەردەم خواردنگەیەك زیاتر لە 12 فیشەكی تەقاندوو هەڵات ، دوای ئاگاداركردنەوەی هێزەكانی پۆلیس و كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر شوێنی تۆمەتبار توانرا لە ماوەی کەمتر لە نیو کاتژمێر لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەراوە تۆمەتباری ناوبراو دەستگیر بكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر دەمانچە و ئۆتۆمبێلی تۆمەتباردا .
راشیده‌گه‌یه‌نن لەئێستادا تۆمەتبار بە فەرمانی دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.