به ھۆی دابه‌زینی ئاستی نه‌وتی عه‌مباركراو له ئه‌مریكا، نرخی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیھاندا، رووی له به‌رزبوونه‌وه كرد.
راگه‌یه‌ندرا كه نه‌وتی عه‌مباركراو له ئه‌مریكا له كۆتا ھه‌فته‌ی رابردوودا، به ھه‌شت ملیۆن و ١٠٠ ھه‌زار به‌رمیل كه‌میكردووه.
له كاتژمێر ٠٧:٤١ نرخی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیھاندا، به‌ڕێژه‌ی ١،٣٢ له‌سه‌دا به‌رزبوونه‌وی تۆماركرد و ھه‌ر به‌رمیلێكی به ٦٥ دۆلار و یه‌ك سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
ھه‌روه‌ھا نرخی خاوی ئه‌مریكا له بازاڕه‌كانی جیھاندا، به‌ڕێژه‌ی ١،٧٣ له‌سه‌دا به‌رزبووه و ھه‌ر به‌رمیلێكی به ٥٨ دۆلار و ٨٣ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.