په‌روه‌ر محه‌مه‌د په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایگه‌یاند ، پاش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 10 ى 7 ى 2019 ، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌پارێزگای دهۆك رویدا
راشیگه‌یاند بومه‌له‌رزه‌كه لهچهلێ باكوری كوردستان و ده‌ڤه‌ری ئامێدیش هه‌ستى پێكرا
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى دهۆك به‌مالپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند بومه‌له‌رزه‌كه له‌كاتژمێر 1:56 خوله‌كى دوای نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ روویداوه 4.24.2 پله بووه به پێوه‌ری رێكخته‌ر به‌قوڵی 2 کیلۆمەتر و پانیه‌كه‌ى 30 کیلۆمەتر
راشیگه‌یاند بومه‌له‌رزه‌ى دووه‌م له‌ناوچه‌ى چه‌لێ له‌ئامێدی روویدا به پله‌ى 2.9 له‌كاتژمێر 2:48 خولەکی پاش نیوه‌رۆ
هه‌روه‌ها وتیشى بومه‌له‌رزه‌كه له‌باكوری كوردستان هه‌ستى پێكراوه و درێژ بووه‌ته‌وه بۆ ده‌ڤه‌ری ئامێدی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.