دیاره به‌هۆی ئه و گۆرانكاریانه‌ی به‌سه‌ر جۆر و دروست كردنی خۆراك دا هاتووه بوونی كێشی زیاد و چه‌وری زیاده ڕوی له زیاد كردن كردوه ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پشت مان به‌ستوه به‌سه‌ر خۆراكی ده‌ستكرد كه له ڕێگه‌ی پیشه‌سازی یه‌وه دروست ده‌كرێت وه‌ك و به‌رهه‌مه شیرینی یه‌كان و چه‌وری و خۆراكی دروست كرا‌و له ڕێگه ی كارگه‌كان و خواردنی خێرا و سارده‌مه‌نی یه‌كان زۆر به كه‌می خۆراكی سروشتی به‌كار دێنین وه‌كو میوه و سه‌وزه و گوێز و بایام و هه‌نگوین و بقولیات بۆیه پێویسته به‌رنامه‌یه‌كی خۆراكی مان هه‌بێت:
1- هه‌موو ژه‌مه‌كان خۆراك بخورێت هیچ ژه‌مێكی خۆراك له به‌یانی و نیوه‌ڕۆ و ئێواره لانه‌برێت.
2-هه‌موو ژه‌مێك پێش نان خواردن (۷٥٠) مل ئاو واته سێ په‌داخ ئاو بخوڕێته‌وه.
3- پێویسته هه‌موو ژه‌مه‌كان پێش خواردن زهڵهته و سه‌وزه بخوا ته‌ماته و خه‌یار و ترۆزی و كه‌له‌رم و سێ‌و گێزه‌رو جه‌رجیر وتهرهتیزه و كه‌ره‌وزو كاهو بۆ ئه‌وه‌ی چه‌وری یه‌كان بتوێته‌وه.
4- خوردنی زۆرترین بڕی پاز له هه‌مو ژه‌مه‌كان به تایبه‌تی به كاڵی زۆر سود به‌خشه بۆ دابه‌زاندنی كێش.
5- خواردنی نانی بۆر كه كه‌په‌ك له پێكهاته‌كه‌ی دا هه‌بێت واته ئارده‌كه نه‌بێژرێته‌وه كه ڕیشاڵ و ڤیتامین و كانزای پێویست له ناو كه‌په‌كی گه‌نم دا هه‌یه سود به‌خش و كێش دا ئه‌به‌زێ یان خواردنی نانی جۆ.
6- پێویسته گرنگی بدرێت به‌خۆراكی micronutrent
كه بریتی یه له خۆراكه ورده‌كان ڤیتامین و كانزاكان و دژه كیمیا ی یه‌كان كه‌متر خۆراكه گه‌وره‌كان
Marconutrent بخوات واته پرۆتین و چه‌وری و كاربۆهیدرات.
7- له دوای كاتژمێر ٦ ئێواره میوه‌كان نه‌خورێت چونكه بڕێكی زۆر شه‌كری تێدای ده‌بێته هۆی زیاد بونی كێش و چه‌وری به شه‌وان ته‌نها خه‌یار و ترۆزی و كاهۆ بخورێت.
8- له‌دوای ئه‌و به‌رنامانه ئاسای یه خۆراك بخۆیت زیانی نیه چونكه به‌هۆی سه‌وزه‌و میوه‌ی پێش خواردن بڕی كه‌م خۆراك ده‌خورێت.
له‌شكر حمید / ئه‌ندازیاری خۆراك
كوردستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.