Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 10:22

رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی ده‌کات

بۆ بوون بە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
کوردستان TV
#7
100%


رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی بە هۆی وەرگرتنی متمانەی پەرلەمان بۆ بوون.

عومەری سەید عەلی، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی بە هۆی وەرگرتنی متمانەی پەرلەمان بۆ بوون بە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکه‌دا، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان هیوای سەرکەوتنی بۆ مەسرور بارزانی خواست و پشتگیریی خۆیشی بۆ کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

ئەمڕۆ چوارشەممە 10-7-2019، پەرلەمانی کوردستان متمانەی بە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی بەخشی.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.