Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 10:22

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان په‌یامێکی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی قوباد تاڵه‌بانی کرد

بەبۆنەی متمانەوەرگرتنی وەک جێگری سەرۆک وەزیران
کوردستان TV
#7
100%


بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کرد بۆ بەدەستھێنانی متمانەی پەرلەمانی کوردستان، ئەمە دەقی پەیامەکەیە:

بەڕێز قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان سڵاو و ڕێز.. بەبۆنەی متمانەوەرگرتنی بەڕێزتان وەک جێگری سەرۆک وەزیرانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە، بەگەرمی پیرۆزباییتان لێدەکەم.

ھیوای سەرکەوتن بۆ ئێوە و کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەخوازم.خۆشحاڵ بووم کە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێکەوە کارمان کرد. دڵنیام وەک ھەمیشە دڵسۆزانە و بە ھەستی بەرپرسیاریەتییەوە، خزمەتی کوردستان دەکەن و ئەرک و کارەکانتان جێبەجێ دەکەن. وەک سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبم لە پشتیوانی و ھاوکاریکردنتان بۆ سەرکەوتنی کارەکانتان لە کابینەی نوێدا.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان  
2019/7/10

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.