ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە کۆشکی ئیلێزێ و لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنساوە پێشوازی لێکراو دواتر هه‌ردوولا كۆبوونه‌وه.
دواى ته‌واوبوونى كۆبوونه‌وه‌كه، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به ده‌زگاكانى راگه‌یاندن رايگه‌یاند" سه‌رۆك ماكرۆن زۆر خۆشحاڵ بوو به پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كابینه‌ی نوێ خواست .
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی باشمان هەبوو لەگەڵ سەرۆک ماکرۆن. دوای رووداوەکانی پاش گشتپرسی، فەرەنسا و بەتایبەتی سەرۆک ماکرۆن دەورێکی گەورەی بینی کوردستان جارێکی دیکە لەڕووی سیاسییەوە دەرگاکانی بەڕوودا بکرێتەوە، ئەوە هەنگاوێکی یەکجار گەورە بوو لەو کاتەدا.
وتیشى" فه‌ره‌نسا به تایبه‌ت سه‌رۆك ماكرۆن رۆڵێكی گه‌وره‌یان هه‌بوو له پشتیوانیكردنی هه‌رێمی كوردستان و یارمه‌تى داوین له پێشخستنى په‌یوه‌ندى نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
هه‌روه‌ها وتیشى" فه‌ره‌نسا پشتگیرى ئێمه‌ى كردووه له شه‌رى دژى داعش و ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندى خۆمان له هه‌موو روویه‌وه‌كه له‌گه‌ل فه‌ره‌نسا به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ین.
ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته كۆشكی ئه‌لیزێ و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئیمانوێڵ ماكرۆن كۆبووه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.