به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى بڵاوی كرده‌وه تیمه‌كانى بنكه‌ی پۆلیسی گاپیڵۆن تۆمه‌تبارێكیان به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی دزیی جۆراوجۆر ده‌ستگیركرد.
پۆلیسی سلێمانى رایده‌گه‌ێنێت ،پاش سكاڵای هاوڵاتییەک له‌به‌رامبه‌ر دزیكردن لێی و تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی دزیکردن، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی گاپیڵۆن زانیاریی پێویستیان كۆكرده‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، دواتر له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی گاپیڵۆنه‌وه توانرا تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر بكرێت، كه له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا بڕی 17 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی و ملیۆنێك و 550 هه‌زار دیناری عێراقی و چه‌ند پارچه ئاڵتونێكی پێبووه.
پۆلیسی سلێمانى بڵاویشى كردووه‌ته‌وه كه تۆمه‌تبار دانیناوه به‌تاوانه‌كه‌یداو له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌نده‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.