لهراگهیاندراوێكدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه له هه‌ولێر، جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركان بۆ ئیداره‌و میره‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ تیمی سەربازیی سوپای ئه‌ڵمانیا كۆبوونه‌وه.
راشیدهگهیهنن له كۆبوونهوەكەدا تیشك خرایه سەر هاوكارییه بەردەوامەكانی ئەڵمانیا بۆ هێزەكانی پێشمەرگه، به تایبەت له رووی تەندروستی و چارەسەركردنی نەخۆش و بریندارانی پێشمەرگه له ئێستا‌و داهاتوودا، كه هەمیشه لەو رووەوه وڵاتی ئەڵمانیا له پێشەنگدا بووه ، هه‌ر وه‌ك ئەركی بنیاتنانی نەخۆشخانەی پێشمەرگه‌یان له ئەستۆ گرت و دروستیان كرد.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم بڵاویشى كردووه‌ته‌وه كه هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، تاوتوێی دۆخی بریندارانی پێشمەرگه و چۆنیەتی دەستنیشانكرنی میكانزمی چارەسەركردنیان له نێو نەخۆشخانەی پێشمەرگه به هاوكاری تیمی هەمەجۆری پسپۆڕیی ئەڵمانیا كرد‌و ، له لایەن خۆیانەوه بەرپرسانی سه‌ربازیی ئەڵمانی ئامادەیی تەواویان دەربڕی كه له داهاتوودا زیاتر هاوكار بن بۆ چارەسەری بریندارانی پێشمەرگه و پێشكەشكردنی پێداویستیەكانی پزیشكی بۆ نەخۆشخانەی پێشمەرگه.
له كۆتایی كوبوونەوەكهداشدا، گرێبەستی لێكتیگەیشتن له نێوان وەزارەتی پێشمەرگه و تیمی سەربازی و پزیشكی ئەڵمانی واژوو كرا؛ كه ناوەڕۆكەكەی جەخت له هاوكاری كردنی زیاتری هێزی پێشمەرگه له داهاتوودا دەكاتەوه.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.