له دووه‌مین رۆژی "فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كاپادۆكیا بۆ باڵۆن" چه‌ندین باڵۆن كه گوزارشتیان له هێما جیاوازه‌كانی وه‌ك رۆبیان، مشك، هه‌نگ، رۆبۆت و مانگا ده‌كرد به نێو تاوێره سروشتییه‌كان و مێزی به‌ردیندا بۆ ئاسمان به‌رزبوونه‌وه.
فێستیڤاڵه‌كه به سپۆنسه‌ری پاشا باڵۆنس به میوانداری شاره‌وانی ئورگورپ رێكخرا. ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌شتیارانی ناوخۆیی و بیانی به‌شدارییان له چالاكییه‌كه‌دا كرد و دوای نزیكه‌ی ٤٥ خولهك باڵۆنه ره‌نگاوره‌نگه‌كان له نزیك شاره‌وانی گۆره‌مه نیشتنه‌وه.
له میانی فێستیڤاڵه‌كه‌دا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چالاكی جۆراوجۆری وه‌ك رێكخستنی كۆنسێرت و نمایشی ره‌نگه‌كانی باڵۆنه‌كان رێك ده‌خرێن و سبه‌یش به‌رزكردنه‌وه‌ی باڵۆنه‌كان له میانی فێستیڤاڵه‌كه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌رچاوه/AA
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.