نووسه‌رێكی سوێدی پێی گوتم: نه گوێ به‌ره‌خنه ده‌ده‌م، نه به‌ستایش و نه بهپهسهندان
هه‌ردووكیان، واته ڕه‌خنه و ستایش، له داهێناندا ڕۆڵێكی ئه‌وتۆییان له وره‌به‌ردان و هانداندا نییه. چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی كه باوه‌ڕی به خۆی هه‌یه، نه ڕه‌خنه‌ی تووند كاری تێ ده‌كات، نه به‌ستایش و فووپێداكردن ده‌چێته پێشه‌وه.
ئه‌وه‌ی كه له‌م بۆچوونه‌دا، به‌لای منه‌وه گرینگه، ئه‌وه‌یه كه له هه‌ردوو دۆخه‌كه‌دا مرۆڤی كامڵ و خاوه‌ن ئه‌زموون و پڕمتمانه، ڕه‌خنه‌ی بێ بنه‌ما و ستایشی درۆزنانه و فووپێداكردن كاریان تێ ناكات.
چونكه مرۆڤ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی بهههرهداربوو، ئه‌و بهههرهیهی سه‌ركوت و خه‌فه ناكرێت. ئه‌مه‌ش یاسای سروشته، به‌هره به‌شێكه له میكانیزمی سروشت، ناكرێت له ناو ببرێت. به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌هره‌یه شكۆفه‌ی كردبێت و ساخ بووبێته‌وه. ئه‌مجا ڕه‌خنه‌ی نه‌رێنی چیتر كار له‌و كه‌سه ناكات...
ن/ فازڵ جاف
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.