له‌میانی ركابه‌ریه‌كانی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیای 2019 بۆ تۆپی پێ كه میسر میوانداری كردووه، هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگال به گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی به‌نینی برده‌وه
به‌م بردنه‌وه‌ش سه‌نگیال توانی بلیتی قۆناغی پێش كۆتایی به‌ده‌ستبخات، یاریه‌كه له یاریگای دیفاع جه‌وی له قاهیره به‌ڕێوه‌چوو، به‌درێژایی ماوه‌ی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو تیپ، ئاستی هه‌ردوولا هاوسه‌نگ بوو چه‌ندین جار چانسی خۆیان له گۆڵی یه‌كتر تاقیكرده‌وه، به‌ڵام سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كان بێ ئاكام بوون، تا له خوله‌كی شه‌ستونۆ یاریزان ئیدریسا گای تاكه گۆڵی بردنه‌وه‌ی سه‌نیگالی له یاریه‌كه تۆماركرد، به‌مجۆره یاریه‌كه به گۆڵێكی بێ وه‌ڵام به سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگال كۆتایی هات و خۆی گه‌یانده قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی ركابه‌ریه‌كانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.