له قۆناغی چاره‌گی كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیای دووهه‌زارونۆزده بۆ تۆپی پێ، هه‌ڵبژارده‌ی نیجێریا به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له هه‌ڵبژارده‌ی باشووری ئه‌فریقیای برده‌وه‌و دووه‌م بلیتی قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی مسۆگه‌ركرد
ئه‌م یاریه‌ش له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی قاهیره سازكرا، یاریزانانی نیجێریا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه فشارێكی توندیان خسته سه‌ر گۆڵی ڕكابه‌ره‌كه‌یان، تا له خوله‌كی بیستوحه‌وتدا، یاریزان ساموێل شوكویزی گۆڵێكی بۆ نیجێریا تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو، له گێمی دووه‌میشدا، یاریزانانی باشووری ئه‌فریقیا هه‌وڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریانداو كۆمه‌ڵێك هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی دانیێل ئهكپێی گۆڵپارێزی نیجێریا
ئه‌م هه‌وڵانه‌ش به‌رهه‌می دا‌و له خوله‌كی حه‌فتاویه‌ك یاریزان بۆنگانی زۆنگۆ گۆڵی به‌رامبه‌ری باشووری ئه‌فریقیای به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، به‌ڵام یاریزانانی نیجێریا به‌م ئه‌نجامه ڕازی نه‌بوون و له‌سه‌ر گه‌یشتن بۆ قۆناغی پێش كۆتایی مكوڕبوون، تا له خوله‌كی هه‌شتاونۆدا، یاریزان ویلیا‌م ئیكۆنگ گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی نیجێریهكانی تۆماركرد‌و تیپه‌كه‌ی گه‌یانده قۆناغی پێش كۆتایی سیی و دووه‌مین پاڵه‌وانێتی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیا بۆ تۆپی پێ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.