كه‌س نیه له‌و ھه‌رێمه خنجیلانه‌دا دركی به گه‌وره‌یی بنه‌ماڵه‌ی بارزان نه‌كردبێ، كاتێك ئه‌وان بوون به فاكته‌رێك بۆ ئاوه‌دانی و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و پێنانه نێو قۆناغێكی نوێ و تاقی كردنه‌وه‌ی ئه‌زموونێكی قورس له حوكمڕانی ھه‌رێمی كوردستان.
(بارزانی باوك)، ھه‌ڵگری چمكی سه‌ربه‌خۆییه، ھه‌میشه‌ش گه‌شبینه به ئایینده‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ی، چونكه ئه‌و له‌و پێناوه‌دا ھه‌میشه له خه‌باتی بێوچاندا بووه، ھیچ كاتیش بیر له ماندووبوون و ته‌مه‌ن نه‌كردووه‌ته‌وه، چونكه به بڕوای سه‌رۆك (مه‌سعود بارزانی)، سه‌ربه‌خۆیی و خه‌ونه‌كانی ئه‌و گه‌له ته‌مه‌نی ئه‌و نوێده‌كاته‌وه، چونكه گه‌له‌كه‌ی له ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی بێ ڕه‌حمانه‌ی ناحه‌زانی كورد دوور ده‌خاته‌وه، به‌ڵێ، ئه‌وه‌یه سه‌ركرده‌ی گه‌وره، كه نه‌خشه داڕێژه‌ری كوردستانێكی به‌ھێزه، ھه‌ر ته‌نیا خۆشی نا، پیاوێكی به مانای وشه ھێنا نێو كایه‌ی سیاسی كه ده‌توانێت درێژه‌پێده‌ری خه‌باتی خۆی بێت، كه ئه‌ویش (مه‌سرور بارزانی) سه‌رۆكی ھه‌ڵبژێردراوی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه.
• ڕۆڵی ئه‌و زاته‌ش پێویستی به پیا ھه‌ڵدان نیه، چونكه ئه‌و ئه‌زموونێكی جوانی پێشكه‌شی خه‌ڵكی كوردستان كردووه له ڕووی سه‌قامگیریی ئه‌و ھه‌رێمه، كه دنیا بوو به شایه‌دی ئه‌وه‌ی كوردستان یه‌كێكه له ناوچه ھه‌ره ئارامه‌كانی جیھان و وڵاتێكیشه جه‌نگ ده‌كات له پێناو سڕینه‌وه‌ی وشه‌ی تیرۆر.
• بێگومان، ئه‌مه‌ش به ھه‌وڵی به‌رده‌وامی (مه‌سرور بارزانی) بوو، كاتێك، كه به‌وپه‌ڕی له‌خۆبوورده‌ییه‌وه چاوی له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی كوردستان و گشت پێكھاته‌كان بوو، كه له‌و ھه‌رێمه‌دا ھه‌ناسه‌یه‌كی پڕ له ئارامی ھهڵكێشن.
• ئێستایش، كه ڕۆڵێكی تری پێ ڕاده‌سپێردرێت دڵنیابن له‌وه‌ی كه ده‌بێته ڕه‌مزێك بۆ سڕینه‌وه‌ی چمكی گه‌نده‌ڵی له كوردستان، چونكه خه‌ڵكی كوردستان ده‌مێكه له‌و تێگه‌یشتوون، كه ئه‌و پیاوه ھه‌موو ژیانی ته‌رخان كردووه بۆ فه‌راھم كردنی ژیانێكی خۆش بۆ خه‌ڵكی كوردستان و خه‌ڵكی لێقه‌وماوی ناوچه‌كانی دیكه، تا بتوانن به ئارامی بژین، ته‌نانه‌ت به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاوه، گه‌وره‌ترین ده‌زگای خێرخوازی بۆ ئاوڕدانه‌وه له ھه‌ژاران و ئاواره‌كان دانا، ئه‌گه‌ر ویژدانیشمان ڕێگه‌مان بدات، ده‌بێ ئه‌وه بڵێین كه ھه‌میشه ده‌ستكراوه بووه بۆ منداڵه شه‌ھید و بێ باوكه‌كان، كه ھه‌میشه دڵنه‌واییان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ھه‌ست به ئازاری بێ باوكی نه‌كه‌ن.
• له‌و چه‌ند دێڕه‌ی كۆتاییشدا ده‌مه‌وێ ئه‌وه به ھونه‌رمه‌ندان بڵێم، كه دڵنیابن له‌وه‌ی كاك (مه‌سرور بارزانی)، ته‌نیا كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی نیه، به‌ڵكو پیاوێكه ھه‌موو كات خه‌ونی باڵابوونی ھونه‌ره، به‌تایبه‌ت ھونه‌ری سینه‌ما، كه ئه‌وه‌ی ئێمه لێی ئاگادارین ده‌یان جار سینه‌ماكارانی به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه و ڕێزلێنانی خۆی پێشكه‌ش كردوون، بۆیه به بڕوای من، كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت ده‌بێته فاكته‌رێك بۆ بوژانه‌وه‌ی ھونه‌ری موزیك و سینه‌ما و شانۆ و شێوه‌كاری و گشت ڕه‌نگه جوانه‌كانی ژیان، كه ھه‌موومان ده‌ست له ملی ھونه‌ر ده‌كه‌ینه‌وه و تێده‌كۆشین بۆ سه‌ركه‌وتنی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت....
ن/ شاخه‌وان مسته‌فا
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.