فه‌خری كه‌ریم، سه‌رۆكی ده‌زگای مه‌دا بۆ راگه‌یاندن و رۆشنبیری و هونه‌ری و هاوكات سیاسه‌تمه‌دار و راوێژكاری پێشووتری سه‌رۆك كۆماری عێراق، له په‌یامێكدا پیرۆزبایی له مه‌سرور بارزانی كرد.
له په‌یامه‌كه‌یدا بۆ مه‌سرور بارزانی، فه‌خری كه‌ریم نووسیویه‌تی: رێزدار مه‌سرور بارزانی، جارێكی دیكه جوانترین پیرۆزباییت لێ ده‌كه‌م، به بۆنه‌ی ئه‌ركه نوێیه‌كه‌ت وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، باوه‌ڕێكی گه‌وره‌م پێت هه‌یه، به‌وه‌ی كه ده‌توانی جێپه‌نجه‌یه‌كی ئه‌رێنی له‌سه‌ر دۆخی هه‌رێمی كوردستان دابنێیت، كه پێگه‌كه‌ی له‌سه‌ر هه‌موو ئاستێك به‌ره‌وپێشچوون به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
من له به‌یروتم، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر وه‌ربگرم، ئه‌گینا به پیرۆزبایی و بهرزڕاگرتنهوه یاوه‌ریم ده‌كردی.
هاوڕێكه‌مان سه‌دیق غه‌سان شربل، سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت په‌یوه‌ندی پێوه كردم و پێی راگه‌یاندم، كه‌ئه‌مرۆ رۆژنامه‌كه‌ی "كوردی" ده‌بێت، چونكه وێنه‌ی تۆ له یه‌كه‌م لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت.
له‌گه‌ڵی رێككه‌وتووم، كه سه‌ردانێكی بۆ هه‌ولێر رێكبخه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆیه‌كی فراوان له‌گه‌ڵت ئه‌نجام بدات و گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك به‌رده‌وام بكات، بۆ ئه‌وه‌ی په‌رتووكه‌كه‌ی له‌سه‌ر سه‌رۆك بارزانی بگه‌یه‌نێته به‌رهه‌م.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.