یانه‌ی ڤیاریال ئه‌لبێرتۆ مۆرینۆی یاریزانی یانه‌ی لیڤه‌رپولی گواسته‌وه ریزه‌كانی
دوای ئه‌وه‌ی مۆرینۆ ره‌تیكرده‌وه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیڤه‌رپول نوێبكاته‌وه به‌هۆی یارینه‌كردنی به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی، ئیداره‌ی لیڤه‌رپولیش ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ڕۆیشتنی ئه‌و یاریزانه ئیسپانیه له ڕیزی یانه‌كه نیشاندا، جێی ئاماژه‌یه یانه‌ی ڤیاریال به‌پێی بۆندێك بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ ئه‌لبیرتۆ مۆرینۆی برده ریزه‌كانی خۆی
مۆرینۆی ته‌مه‌ن بیستوحه‌وت ساڵ دوای پێنج ساڵ یاریكردن له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپول ته‌نیا له سهدوچلویهك یاری به‌شداربووه، له رابردووش‌دا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا چوار جار یاری ئه‌نجام داوه، باشترین دهستكهوتیشی له وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپول، بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنزلیگ و له‌گه‌ڵ سڤیلیهش نازناوی یۆرۆپالیگی بردۆته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.